اللغة العربية

تاڵب ـ بێ ئاینێكی پێشوو

باوكم له‌ دامه‌زرێنه‌كانی ڕه‌وتی كۆمۆنیست بوو له‌ عیراق كه‌ نكۆڵی له‌ بوونی خودا ده‌كه‌ن ، بیرۆكه‌كانی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم ، بریارم دا له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌و بڕۆم ، به‌ڵام ئه‌و زۆر توندڕه‌و بوو له‌گه‌ڵم ، به‌م شیوه‌یه‌ ڕقبوونێكی زۆر له‌ ناخمدا به‌رامبه‌ری په‌یدا بوو .

فایزه‌ ـ له‌ كوردستان

كه‌سوكارم كۆچیان كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ته‌نێ جێیان هێشتم ، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌فتارێكی توندڕه‌و بووم له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌ لایان میوان بووم ، هیوام ئه‌وه‌ بوو بتوانم تۆڵه‌یان لێ بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو

عه‌بدو ئیبراهیم ـ حوكمی زیندانی هه‌میشه‌ییدرا

به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆچم كرد بۆ وڵاتێكی ڕۆژئاوا ، بووم به‌ خاوه‌ن كارێكی سه‌ركه‌وتوو ، تا ناكۆكییه‌ك كه‌وته‌ نێوان من و كه‌سێك له‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیم له‌گه‌ڵی بوو له‌سه‌ر پاره‌ ، خۆمم پێ نه‌گیرا و گوشتم ، پاشان زیندان كرام .

ئه‌زهه‌ر ئیبراهیم ـ كه‌سوكاری مردنیان ڕاگه‌یاند كه‌چی خۆی زیندووبوو

له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ خولیای گه‌ڕان به‌دوای خودا و واتای ژیان بووم ، زۆر كتێبم خوێنده‌وه‌ و بووم به‌ كه‌سێكی به‌دین و پابه‌ند بووم به‌ جیبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رزه‌كانی خوداپه‌رستی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌دامه‌وه‌ و ئاشتیی نه‌هێنا بۆ ده‌روونم .

دڵسۆز ـ ئافره‌تێك سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌

ته‌مه‌نم كه‌متر له‌ شه‌ش ساڵ بوو كاتێ زانیم كه‌ دایك و باوكم له‌ سێ ساڵانه‌وه‌ منیان داوه‌ به‌ شوو ، هه‌ستی منداڵێتیم له‌ده‌ست دا ، هه‌روه‌ها حه‌زی ژیانیشم له‌ده‌ست دا .

موزه‌فه‌ر ـ ئه‌ندازیاری بیناسازی

ئه‌ندازیارێكی كارامه‌ی بیناسازی بووم ، دیزان و پڕۆژه‌كانم جیاواز بوو و ناوبانگم نایاب بوو بۆیه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باشم به‌ده‌ست هێنا . به‌ڵام نه‌مده‌زانی‌ ڕۆژگار چ ئێش و ئازارێكم بۆ شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ تاوانێكم تیایدا نه‌بوو .

شه‌هره‌زاد ـ ئافره‌تێك له‌ باكووری عیراق

له‌ نێو ئاژاوه‌ و گێره‌شێواوی دا بووم ، ده‌مناڵاند به‌ده‌ستی گرفتی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خۆشم ، هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵی خۆم دا دیمه‌نی تۆڵه‌كردنه‌وه‌م له‌وانه‌ی ئازاریان داوم دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ تاكو هه‌ست به‌ ئاگری تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بكه‌م چۆن ده‌یانسوتێنێت ، به‌ڵام دڵپاكیم ڕێگه‌ی پێ نه‌دام له‌ واقع جیبه‌جێی بكه‌م .

سه‌عه‌د ـ دیلێكی عیراقی كه‌ 12 ساڵ له‌ دیلێتی به‌سه‌ر برد

دوای ته‌واوكردنی خوێندنم برام بۆ سه‌ربازی ، گواسترامه‌وه‌ نێوان سه‌ربازگه‌كان تا ده‌ستگیر كرام ، ڕه‌فتارێكی زۆر خراپم بینی له‌گه‌ڵ جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازار كه‌ پێشتر له‌ژیانم نه‌مدیبوو ، دڵم پڕبوو له‌ ڕقی ره‌ش به‌رامبه‌ریان .

لیزا ـ كچێكی به‌خێوكراو

بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ دایك و باوكێكی تر منیان به‌خێو كردووه‌ ، هه‌ستم كرد له‌ كاتی له‌دایكبوونمه‌وه‌ ڕه‌ت كراوم . بۆیه‌ ڕقم له‌ دایكی ڕاسته‌قینه‌م بوو ، بیرم له‌ خۆكوشتن كرده‌وه‌ ، به‌ڵام خودا بینینێكی دیكه‌ و ئامانجێكی مه‌زنتری هه‌بوو بۆ ژیانم .

سالم موراد

ده‌گه‌ڕام به‌دوای شتێك ڕزگارم بكات له‌و سه‌رگه‌ردانی و شپرزه‌ییه‌ كه‌ تیایدا بووم ، له‌لای ئاده‌میزادان گه‌ڕام بۆ چاره‌سه‌رێك ، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرم له‌گه‌ڵ جۆره‌ها خه‌ڵك كرد ، به‌ڵام ده‌روونم نه‌حه‌سایه‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ له‌نێو كتێبه‌كان گه‌ڕام ، ئه‌ویش منی برد بۆ بیرۆكه‌ و فه‌لسه‌فه‌ی زۆر و زیاتر بزری كردم و بووم به‌ كه‌سێكی بێ ئایین ، نیگه‌رانی و داڕوخانم زیاتر بووه‌وه‌ ...
هه‌موو مافه‌كان پارێزراون بۆ ماڵپه‌ڕی لێبوردن Copyright © 2012